Presentation is loading. Please wait.

Presentation is loading. Please wait.

نهێنی یه ‌ کانی دڵ له ‌ نێوان زانست و باوه‌ڕدا به‌پێنوسی : عبد الدائم الكحيل وةرطيَرِان : كارزان حسن.

Similar presentations


Presentation on theme: "نهێنی یه ‌ کانی دڵ له ‌ نێوان زانست و باوه‌ڕدا به‌پێنوسی : عبد الدائم الكحيل وةرطيَرِان : كارزان حسن."— Presentation transcript:

1 نهێنی یه ‌ کانی دڵ له ‌ نێوان زانست و باوه‌ڕدا به‌پێنوسی : عبد الدائم الكحيل وةرطيَرِان : كارزان حسن

2 أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الأرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آَذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لا تَعْمَى الأبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ * إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (الشعراء: 88-89) (الشعراء: 88-89) بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ تێڕوانینێکی نوێ پێشکه‌ش ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ دڵ که‌ به‌ته‌واوی ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌ قورئانی پیرۆزدا پێش چوارده‌ سه‌ده‌ هاتووه‌

3 ئه ‌ م لێکۆڵینه ‌ وه ‌ یه ‌ بۆ چی؟ - له‌ قورئاندا ز‌یاتر له‌ 100 جار ناوی دڵ براوه‌ ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌و ئه‌ندامه‌ ده‌خاته‌ روو که‌خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوین0 - ساغی مرؤڤ به‌ ساغی دڵیدا پێوانه‌ ده‌کریت. - وه‌ستانی دڵت له‌ لێدان واته‌ کؤتایی هاتنی ژیانت. - باشی دڵ واته‌ باشی جه‌سته‌‌ و گه‌نده‌ڵ بوونی دڵیش مانای گه‌نده‌ڵ بوونی جه‌سته‌یه‌. -له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستان ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ته‌نها کۆمه‌ڵه‌ زانیارێك نیه‌ بۆ تێروانیین به‌ڵکو گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ دنیاو قیاماتدا.

4 پێشه‌کی ئه‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ پێشکه‌شی ده‌کات ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌ تێڕوانینێکی نوێی بۆ دڵی مرۆڤ ده‌کات له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زانایانی بواری دڵ چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌ێکی فیسۆلۆجیان بۆ دڵ ئه‌نجام داوه‌ پێشتر پێان وابو که‌ دڵ ته‌نها بریتیه‌ له‌ ترومپاێك بۆ فڕێدانی خوێن نه‌ زیاترو نه‌ که‌متر به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك داو پاش گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌شته‌رگه‌ریاکانی چاندنی دڵه‌ سروشتی و ده‌ستکرده‌کان به‌ شێوه‌ێکی فراوان هه‌ندێك له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان تێبینی ده‌رکه‌وته‌ێکی سه‌یریان کرد بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ پشت به‌ زیاتر له‌70 سه‌رچاوه‌ به‌ستراوه‌. HEART

5 ئێستا تازه‌ترین لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌و ئه‌ویش دیارده‌ی گۆڕانکاریه‌ له‌ حاڵه‌تی نه‌فسی نه‌خۆشدا پاش چاندنی دڵی نوێ بۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش زۆر به‌ قوڵی ڕوو ده‌ده‌ن به‌جۆرێك که‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ پاش چاندنی دڵی سروشتی یان ده‌ستکرد بۆی گۆرانکاری زۆر گه‌وره‌ له‌و که‌سه‌دا ڕووده‌دات ته‌نه‌نه‌ت هه‌ندێك جار ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ له‌ بیروباوه‌ڕیشیدا ده‌بێت یان له‌وه‌دا که‌ که‌سێکی خۆشویستوه‌ یان ڕقی له‌ که‌سێك بووه‌ ته‌نه‌نه‌ت گۆرانکاری له‌ بیروباوه‌ڕیشیدا ڕووده‌دات دڵ کار له‌ لایه‌نی نه‌فسی ده‌کات دڵ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له‌ لایانی نه‌فسی مرۆڤ دا

6 هه‌ر له‌سه‌راتاکانی دروست بوونی کۆرپه‌له‌وه‌ له‌ سکی دایك دا دڵیش به‌دی دێت و پاش 21 ڕۆژ له‌ دووگیان بوونی دایك دڵ ده‌ست ده‌کات به‌ پاڵ نانی خوێن بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌ی کۆرپه‌له‌ دواتریش پاش گه‌وره‌بوونی مرۆڤ دڵ له‌ رۆژێکدا زیاتر له‌ 70 هه‌زار لیتر خوێن پاڵده‌نێت ئه‌م کرداره‌ش له‌ئه‌نجامی هه‌ڵکشان و داکشانی دڵدا رووده‌دات وه‌ هه‌رله‌ یه‌ك ڕۆژیشدا دڵ زیاتر له‌ ‌ 100هه‌زار جار لێده‌دات پاش ئه‌وه‌ش که‌ ته‌مه‌ن ده‌گاته‌ 70 ساڵ دڵی هه‌موو مرۆڤێك یه‌ك ملیۆن به‌رمیل خوێنی له‌و ماوه‌یه‌دا فرێ داوه‌. دڵ و کۆرپه‌له‌! دڵ پێش مێشك له‌ کۆرپه‌له‌دا به‌دی دێت

7 دڵ پێك دێت له‌ چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ستیاری زۆر ئاڵۆز هه‌ندێك هۆرمۆن ده‌رده‌دات که‌ ده‌ست به‌سه‌ر سیسته‌می کارو چالاکی لاشه‌دا ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێك دا دڵ کۆمه‌ڵه‌ ئاماژه‌ێك له‌ ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ بۆ مێشك په‌خش ده‌کات که‌ بریتیین له‌ کۆمه‌ڵه‌ ته‌زوێکی )کارۆموگناتیسی ( که‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆرانکاریه‌ سۆزداریه‌کانی مرۆڤدا لێدانه‌کانی دڵ و ئه‌و ئاماژانه‌ی که‌ ده‌یان نێرێت ده‌گۆڕێن. دڵ له‌ فڕێ ده‌رێکی خوێن زیاتره‌ دڵ بیرده‌کاته‌وه‌ و هه‌ست ده‌کات و ڕێنمای ده‌نێرێت بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌ Does your heart sense your emotional state? Jan. 26, 2006.

8 هه‌ندێك له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ پێیان وایه‌ که‌ دڵ مێشك ئاراسته‌ ده‌کات له‌ ئه‌رکه‌کانیدا به‌ڵکو هه‌موو خانه‌یه‌ك له‌ خانه‌کانی دڵ ژیری تێدایه‌ بۆیه‌ )د.سچوارتز( ده‌ڵێت مێژووی هه‌موو مرۆڤێك له‌سه‌ر خانه‌کانی جه‌سته‌ی تۆمار کراوه‌ وه‌ زۆربه‌ی زانا‌یان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ خانه‌کانی دڵ زانیاری هه‌ڵده‌گرن. سه‌یره‌ دڵ بیرده‌کاته‌وه‌ و خاوه‌نی ژیرییه‌؟ University of Hawaii. ده‌یان لێکۆڵه‌ره‌وه‌ دووپاتی ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دڵ ده‌ست به‌سه‌ر لاشه‌دا ده‌گرێت نه‌ك مێشك

9 دڵ له‌ ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ ئۆکسجین ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌موو خانه‌کانی لاشه‌ دواتر خانه‌کان ئه‌و ئۆکسجینه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌یسوتێنن به‌مه‌به‌ستی په‌یداکردنی ووزه‌ پاشان کاربۆن له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆ ژه‌هراوییه‌کان هه‌ر له‌ رێگای خوێنه‌وه‌ دڵ ده‌یان نێرێته‌ ناو سیه‌کانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاك کردنه‌وه‌ی خوێن و فڕێدانی کاربۆن له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و تۆڕه‌ی که‌ خوێن ده‌گوێزێته‌وه‌ به‌یه‌ك بگه‌ێنرێت درێژیه‌که‌ی زیاتر له‌ 100هه‌زار کیلۆماتر ده‌بێت شێوازی کاری دڵ القلب يضخ الدم عبر شبكة يبلغ طولها كيلو متر

10 ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌بێت که‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان تێبینی ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان دڵ و مێشکدا وه‌ هه‌ستیان به‌وه‌ کردوه‌ که‌ دڵ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له‌ تێگه‌شتنمان له‌ ده‌وروبه‌رمان و جیهان ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا که‌ تێبینی یان کرد په‌یوه‌ندێکی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێده‌کات ولێی تێده‌گات له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی لێدانه‌کانی دڵ و په‌ستانی خوێن و هه‌ناسه‌ده‌ندا الێره‌وه‌ زانیان که‌ دڵ که‌ریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌. په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و مێشك Paul Pearsall, Gary E. Schwartz, Linda G. Russek, Organ Transplants and Cellular Memories, Nexus Magazine, April - May 2005.

11 )د.ارمۆر( ده‌ڵێت دڵ سیسته‌مێکی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ که‌ به‌کا‌ری ده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌هه‌موو به‌شه‌کانی لاشه‌وه‌ بۆی دێت سه‌رکه‌وتنی چاندنی دڵیش پشت به‌و سیسته‌مه‌ ده‌به‌ستێت که‌ دڵه‌ نوێ که‌ هه‌یه‌تی و توانه‌ی ئه‌و دڵه‌ چێنراوه‌ به‌ راهاتن له‌گه‌ڵ لا‌شه‌ی نه‌خۆشه‌که‌دا. سیسته‌می هۆشیاری دڵ Science of the heart, Institute of HeartMath زانه‌کان له‌م دوایه‌دا ده‌ستیان کرد بائاشکراکردنی ئه‌و نهێنیانه‌ی که‌ سیسته‌می هۆشیاری دڵ هه‌یه‌تی

12 پڕۆفیسۆر ) گاری سچوارتز(تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری پزیشکی نه‌فسیدا له‌ زانکۆی )اریزۆنا( وه‌ )د.لیندا رووسیك (پێان وایه‌ له‌ دڵدا وزه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت زانیاری هه‌ڵبگرێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و زانیاریانه ‌بکات واته‌ کۆبونه‌وه‌ی زانیاری ته‌نها له‌ مێشکدا نیه‌به‌ڵك و دڵ جوڵێنه‌رو سه‌رپه‌رشتی که‌ری ئه‌و زانیاریانه ‌ یه ‌ بۆیه ‌)د.گاری(هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی زیاترله‌ 300 نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵ بۆی ده‌رکه‌وتووه‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ گۆرانکاری نه‌فسی بنه‌ره‌تی تیایاندا رویان داوه‌. پڕۆفیسۆر ) گاری سچوارتز(تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری پزیشکی نه‌فسیدا له‌ زانکۆی )اریزۆنا( وه‌ )د.لیندا رووسیك (پێان وایه‌ له‌ دڵدا وزه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت زانیاری هه‌ڵبگرێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و زانیاریانه ‌بکات واته‌ کۆبونه‌وه‌ی زانیاری ته‌نها له‌ مێشکدا نیه‌به‌ڵك و دڵ جوڵێنه‌رو سه‌رپه‌رشتی که‌ری ئه‌و زانیاریانه ‌ یه ‌ بۆیه ‌)د.گاری(هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی زیاترله‌ 300 نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵ بۆی ده‌رکه‌وتووه‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ گۆرانکاری نه‌فسی بنه‌ره‌تی تیایاندا رویان داوه‌. بیرکردنه‌وه‌ ته‌نها له‌ مێشکدا نیه‌ Linda Marks, THE POWER OF THE HEART.

13 دکتۆر)سچوارتز(ده‌ڵێت هه‌ستاین به‌ چاندنی دڵی منداڵێك بۆ منداڵێکی تر پاشان به‌وڕدی چاودێری دڵه‌چێنراوه‌که‌یان کرد دایکی ئه‌و منداڵه‌ی که‌ دڵه‌که‌ی به‌خشیووه‌ ده‌ڵێت)راسته‌ منداڵه‌که‌ی خۆم نه‌ماوه‌ و مردووه‌ به‌ڵام هه‌رکاتێك که‌له‌و منداڵه‌ نزیك ده‌بمه‌وه‌ که‌ دڵی کوڕه‌که‌می تێدا چێنراوه‌ هه‌ست به‌ لێدانی دڵی داکه‌م و هه‌رکاتێك که‌ له‌باوه‌شی بگرم واهه‌ست ده‌که‌م به‌ته‌وه‌وی منداڵه‌که‌ی خۆمه‌ به‌راستی دڵی کۆرپه‌له‌که‌م وه‌ك به‌شێك له‌ منداڵه‌که‌ی خۆم هه‌ست پێده‌که‌م. دڵو سۆزی دایك Pearsall P, Schwartz GE, Russek LG, Changes in heart transplant recipients that parallel the personalities of their donors, School of Nursing, University of Hawaii.

14 شتێك هه‌یه‌ که‌ جێگه‌ی گرنگی پێدانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دڵه‌ سروشتیه‌کانیان گۆڕاوه‌ به‌ دڵی ده‌ست کرد هه‌ستکردن به‌ سۆز و خۆشه‌ویستیان تێدا نه‌ماوه‌ وه‌ زۆرێك له‌و نه‌شته‌ر گه‌ریانه‌ی که‌ ئه‌نجام دراون و له‌ جێگه‌ی دڵه‌ سروشتیه‌کانیان دڵی ده‌ست کردیان بۆ چاندوون پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ نه‌خۆشه‌کان ده‌ڵێن هه‌ست و سۆزیان به‌ته‌وا‌وی گۆراوه‌ له‌ پاش ئه‌و گۆران کاریه‌ نا‌توا‌نن هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستی سۆزداری بکه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ست و سۆزیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی خۆشیان نه‌ماوه‌. دڵ و سۆز Washington Post, 11/8/2007 دڵی ده‌ست کرد هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی لا‌ی خاوه‌نه‌که‌ی وون ده‌کات

15 تا ئه‌م ساته‌ش دکتۆره‌کان نه‌یان توانیوه‌ شیکردنه‌وه‌ی پێویست بۆ دیارده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و مێشك بکه‌ن و ئه‌و گۆڕانکاریه‌ نه‌فسیه‌ گه‌ورانه‌ لێك بده‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بونیان هه‌یه‌ وه‌ ئایا په‌یوه‌ندی دڵ چیه‌ به‌ هه‌ست و سۆز و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه پرۆفیسۆر)ئارسه‌ر کاپلان(که‌ لێپرسراوی ‌ به‌شی ڕه‌وشته‌ پزتشکیه‌کان ده‌کات له‌ زانکۆی )بنسلڤانیا(له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: زاناکان گرنگی پێویستێان نه‌داوه‌ بام بواره‌ ته‌نانه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویستمان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕوون کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ست و سۆزه‌کان و به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌دا به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا ده‌که‌ین که‌ پێمان وایه‌ جه‌سته‌ ته‌نها ئامێرێکه‌ و هیچی تر. زاناکان دان ده‌نێن به‌وه‌دا که‌ وه‌ك پێویست خوێندنه‌وه‌ی زانستیان بۆ دڵ نه‌کردووه‌ که‌ وه‌ك پێویست خوێندنه‌وه‌ی زانستیان بۆ دڵ نه‌کردووه‌

16 سه‌رجه‌م لێدانه‌کانی دڵ به‌پێی حاڵه‌تی نه‌فسی و سۆزداری مرۆڤن )د.ج/ئاندرۆ ئارمۆر(پێی وایه‌ که‌ مێشکۆله‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار و ئاڵۆز له‌ناو هه‌موو خانه‌ێك له‌ خانه‌کانی دڵدا هه‌یه‌ و له‌ ناو دڵدا زیاتر له‌ 40 هه‌زار خانه‌ی ژیری هه‌یه‌ که‌ به‌ شێوه‌ێکی یه‌ك جار زۆر لێدانه‌کانی دڵ ڕێك ده‌خه‌ن وه‌ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ش ده‌رده‌ده‌ن که‌ زانیاریه‌کان هه‌ڵده‌گرن دواتر ده‌یان نێرن بۆ مێشك ئه‌و زانیاریانه‌ش ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌بینن له‌ تێگه‌شتن و درك کردن به‌ شته‌کان. مێشك له‌ناو دڵدایه‌

17 هه‌ندێك له‌ لێکۆڵه‌ره‌وان جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ زانیاریه‌کان له‌ دڵه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن دواتر له‌ چه‌ند ڕێگه‌ێکی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌نێردرێنه‌ ناو مێشکه‌وه‌ پاشان ئه‌و زانیاریانه‌ که‌ له‌دڵه‌وه‌ دێن مێشك ئاراسته‌ ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاریه‌کان بۆیه‌ زانا‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌ستن به‌ پێك هێنانی چه‌ند بنکه‌ێکی زانستی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و گرنگی دان به‌ په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و مێشك پاش ئه‌وه‌ی گرنگی ڕۆڵی دڵیان سه‌باره‌ت به‌ بیرکردنه‌وه‌ و داهێنان بۆ ده‌رکه‌وتوه‌. دڵ خانه‌کانی مێشك ئاراسته ‌ده‌کات

18 دکتۆر)پاوڵ پیرسال( ده‌ڵێت پاش وردبینی و ئه‌زمونی چه‌ند ساڵێکی دوور و درێژ بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ دڵ هه‌ست ده‌کات و بیرده‌کاته‌وه‌ و چه‌ند شه‌پۆلێك ده‌نێرێت سه‌باره‌ت به‌ دڵه‌کانی تر و یارمه‌تی ڕێك خستنی به‌رگری له‌ش ده‌دات و کۆمه‌ڵه‌ زانیارێك له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکیدا له‌ خۆ ده‌گرێت و ده‌یان نێرێت بۆ جه‌سته‌ هه‌ندێك له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌پرسن ؟ ئایا ده‌گونجێت که‌ زانیاری و بیرکردنه‌وه‌ له‌ قوڵایی دڵماندا هه‌بێت)د.پاول ( له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ ناوی)کلیلی دڵ(ده‌ڵێت کاتێك مرۆڤ توشی روداوێکی کوتوپڕ ده‌بێت یان خۆشحاڵ یان خه‌فه‌تبار ده‌بێت له‌و کاته‌دا ده‌ست ده‌خاته‌ سه‌ر دڵی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ستی پێ بکات.

19 دڵ به‌و‌ لێدانه‌ ڕێك و وردانه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ستی گرتوه‌ به‌سه‌ر جم و جوڵی جه‌سته‌دا چونکه‌ دڵ به‌هۆی فڕێ دانی خوێنه‌وه‌ سه‌رجه‌م خانه‌کانی جه‌سته‌ ده‌به‌ستێت به‌یه‌که‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك که‌ خوێن به‌ناو هه‌موو خانه‌یه‌ك دا تێده‌په‌ڕێت ئه‌و خوێنه‌ش که‌ له‌دڵه‌وه‌ دێت زانیاری ده‌گه‌ێنێته‌ خانه‌کان که‌واته‌ دڵ ته‌نها خوێنی پاك نابه‌خشێته‌ جه‌سته‌ و به‌س به‌ڵك و زانیاری پێویست له‌گه‌ڵ هه‌موو لێدانێکدا ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و خانانه‌ ئه‌م کاره‌ش زۆرێك له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان دووپاتی ده‌که‌نه‌وه‌. دڵ زانیاری بۆ مێشك په‌خش ده‌کات

20 له‌و لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌یرانه‌ی که‌ له ‌په‌یمانگای ‌ )زانسته‌کانی دڵ ( دا ئه‌نجام دراون بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ دڵ بوارێکی کاره‌بایی زۆر به‌هێزی تێدایه‌ که‌ کار له‌خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌کات واته‌ مرۆڤ ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی دڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ که‌سانی تره‌وه‌ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌شیان له‌گه‌ڵدا بکات وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ لێدانه‌کانی دڵ کار له‌و شه‌پۆلانه‌ ده‌کات که‌ مێشك په‌خشیان ده‌کات که‌ به‌شه‌پۆله‌کانی )الفا( ده‌ناسرێن به‌و شێوه‌یه‌ش چه‌نده‌ لێدانه‌کانی دڵ زیات بکات ئه‌وه‌نده‌ له‌ره‌له‌ری ئه‌و شه‌پۆلانه‌ زیاد ده‌کات که‌ مێشك په‌خشیان ده‌کات. بواری کاره‌بایی له‌ دڵ دا HEART

21 په‌یمانگای )زانسته‌کانی دڵ(زۆرێك لێکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ دڵ له‌ره‌له‌ری کارۆموگناتیسی په‌خش ده‌کات که‌ کار له‌ مێشك و کاروباره‌کانی ده‌کات. ده‌گونجێت دڵ کار له‌ درك کردن و تێگه‌یشتنی مرۆڤ بکات وه‌ ئه‌وه‌شیان بۆ روون بۆته‌وه‌ که‌ دڵ بوارێکی کاره‌بایی په‌خش ده‌کات که‌ زۆر به‌هێزتره‌ له‌ به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌ بۆیه‌ گونجاوه‌ که‌ دڵ توانای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی هه‌موو جه‌سته‌ی هه‌بێت. دڵ کار له‌ دڵه‌‌کانی تر ده‌کات Science of the heart, Institute of HeartMath.

22 زانایان هه‌ریه‌ك له‌)رۆلان میکراتی ( و)مایك ات کینسۆن(ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان دڵ و کاری ده‌رك کردندا ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی پێوانه‌ کردنی چالاکی )کارۆموگناتیسی(دڵ و مێشکه‌وه‌ له‌ کاتی کرداری تێگه‌شتندا واته‌ له‌و کاته‌ی که‌ مرۆڤ ده‌یه‌وێت له‌ شتێك تێبگات وه‌ بینیان که‌ درك کردن ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ لێدانی دڵ دا واته‌ چه‌نده‌ لێدانی دڵ که‌متر بێت ئه‌وا ده‌رك كردنی مرۆڤه‌ش ئه‌وه‌نده‌ که‌متره‌. دڵ و ده‌رك کردن له‌کاتی وه‌رگرتنی زانیاریدا لێدانی دڵ ده‌گۆرێت ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ که‌ دڵ رۆڵی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌ ده‌رك کردنی مرۆڤدا و دڵی ته‌ندروستیش یارمه‌تی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌دات بۆ تێگه‌شتنی زیاتر

23 ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌ په‌یمانگای)زانسته‌کانی دڵ(سه‌باره‌ت دڵ پێشکه‌شیان کردووه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ له‌و کاته‌ی له‌ مرۆڤێکی تر نزیك ده‌بیته‌وه‌ یان به‌ری ده‌که‌ویت یان له‌گه‌ڵیدا ده‌دوێیت هه‌ندێك گۆرانکاری رووده‌ده‌ن له‌ سیسته‌می لێدانی دڵدا ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی مێشك واته‌ دڵی مرۆڤ کار له‌ مێشکی که‌سانی تر ده‌کات بواری کاره‌بایی مێشك 50 بۆ100 جار له‌ بواری کاره‌بایی مێشك به‌هێز تره‌ وه‌ بواری)موگناتیسی ( دڵ 5000 هه‌زار جار له‌ هی مێشك زیاتره‌ به‌و پێیه‌ش هه‌ندێك ووشه‌ی مانادارو و خۆش کار له‌ دڵ ده‌که‌ن به‌ جۆرێك که‌ بواری )کارۆموگناتیسی( دڵ ده‌گۆرێت و کار له‌ که‌سانی نزیکی مرۆڤه‌که‌ ده‌کات. دڵ کار له‌ مێشکی که‌سانی تر ده‌کات

24 ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێك دا کرد پاش جه‌ند ساڵێك هه‌وسه‌ری ئافره‌ته‌که‌ به‌هۆی بێ ئیمانی یه‌وه‌ ویستی خۆی له‌ ژیان رزگار بکات بۆیه‌ به‌ ده‌مانچه‌ئه‌ك خۆی کوشت و مرد به‌ڵام پاش خۆکوشتنه‌کای دڵی ئه‌و گه‌نجه‌ هه‌رکاری ده‌کرد و لێی ده‌دا بۆیه‌ دکتۆره‌کان هه‌ستان به‌ ده‌رهێنانی دڵی گه‌نجه‌که‌ و چاندنی بۆ نه‌خۆشێکی تر که‌ که‌سێکی ئیماندار و خواناس بوو زۆر حه‌زی له‌ کاری خێر بوو پاشماوه‌یه‌ك به‌ رێکه‌ووت ئه‌م کوڕه‌ موسوڵمانه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی ناسی که‌ پێشتر مێرده‌کای خۆی کوشتبوو بویه‌ هاوسه‌ری به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت کوره‌ موسوڵمانه‌که‌ له‌ ئیسلام پاشگه‌ز بویه‌وه‌ و باوه‌ری به‌ خوا نه‌ما له‌وه‌ش سه‌یر تر هه‌ربه‌ هه‌مان شێوه‌ی خاوه‌ن دڵه‌کای پێشوو ئه‌میش خۆی ده‌کوژێت. شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م روداوه‌ زۆر ئاسانه‌ ! لیره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ دڵ سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌ نه‌ك مێشك چونکه‌ ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نها ئامێرێك بوایه‌ بۆ فرێدانی خوێن ئه‌وه‌ روی نه‌ده‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ دڵه‌که‌ی بۆ چێنراوه‌ تێبینی ده‌کرێت که‌ هه‌مان ئافره‌تی خۆش ویستووه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ش وه‌ك خاوه‌نی دڵه‌ ئه‌سڵیه‌که‌ خۆی کوشت. چیرۆکێکی نوێ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ دڵ ناوه‌ندی ئیمانه‌

25 قورئانی پیرۆز باسی چه‌ند ڕاستی یه‌کی زانستی سه‌باره‌ت به‌ دڵ بۆ کردووین که‌ زاناکان تا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ ك هیچیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌ده‌زانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی له‌ ئێستادا ده‌کرێن زۆرێك له‌و زانیاریانه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و پێشبینی قورئانی پیرۆز سه‌باره‌ت به‌ دڵ و وه‌ڵامێکه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ گومانیان هه‌یه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ قورئان ده‌ست نوسی مرۆڤه‌ و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نه‌هاتووه‌. ده‌ست پێشخه‌ری قورئان له‌ زانستی دڵ دا ئایا قورئان پێش زانایانی رۆژئاوا کاوتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دڵ

26 قورئان ده‌یسه‌لمێنێت که‌ دڵ هۆکاری فێربوونه‌ 1.دڵ سه‌رچاوه‌ و هۆکاری فێربوونه‌. 2.چاو هۆکاری بینینه‌. 3.گوێ هۆکاری بیستنه‌. ئه‌وه‌تا خوای گه‌رره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آَذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ) [الأعراف: 179].

27 زاناکانی ئه‌مڕۆ زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ باسی هه‌بوونی )مێشکۆله‌(یه‌کی بچووك ده‌که‌ن له‌ناو دڵدا که‌ پێك دێت له‌ چل هه‌زار خانه‌ی ژیری واته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین مێشك یان ژیری له‌ناوو دڵدا بوونی هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ رێنمایی مێشك ده‌کات بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌رکه‌کانی بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی کردۆته‌ هۆکاریك که‌ پێی ژیر بین و بیری پێ بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آَذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ) [الحج: 46]. قورئان ئاماژه‌ ده‌کات به‌ ڕۆڵی دڵ له‌ کاری ده‌رك کردندا له‌ کاری ده‌رك کردندا

28 له‌ ئه‌نجامی ئه‌و راستیانه‌ی پێشوو باس کران بینیمان که‌ چۆن زاناکانی ئه‌مرۆ باسی ئه‌و ڕۆڵه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌که‌ن که‌ دڵ پێی هه‌ڵده‌ستێت سه‌باره‌ت به‌ تێگه‌شتن و ده‌رك کردن وفێربوونی ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ ده‌ورووبه‌رماندا هه‌ن ئه‌مه‌شه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمێت : (لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا) [الأنعام: 179] واته‌ قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌ی بۆ دیاری کردووین که‌ بنکه‌ و سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ست کردنی مرۆڤ ده‌که‌ویته‌ نه‌و دڵه‌وه‌ هه‌رئه‌مه‌شه‌ که‌ زانایانی ئه‌مڕۆ ئاشکرای ده‌که‌ن

29 زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ دڵی ده‌ستکردیان بۆ چێنراوه‌ وا هه‌ست ده‌که‌ن که‌ ئه‌و دڵه‌ نوێ یان وه‌ك به‌رد وایه‌ و هه‌ست به‌ سه‌ختی دڵه‌ ده‌ستکرده‌که‌یان ده‌که‌ن له‌ناو سنگیاندا وئه‌و که‌سانه‌ باوه‌ر و هه‌ست و خۆشه‌ویستیان وون کردووه‌ ئه‌مه‌شه‌ که‌ قورئان ئاماژه‌ی پێ ده‌دات و له‌ وه‌سفی یاهود دا ده‌فه‌رمێت: (ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً) [البقرة: 74]. له‌و ئایه‌ته‌دا خوا دوو سیفه‌تی دڵی بۆ دیاری کردووین ئه‌ویش )سه‌ختی و نه‌رمی( دڵه‌ ئه‌مه‌ش ته‌ ئێستا زاناکان په‌ییان پێ نه‌بردووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌سفی کافره‌کاندا ده‌فه‌رمێت (فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) [الزمر: 22]. ثم له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌سفی ئیمانداراندا ده‌فه‌رمێت: (ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ) [الزمر: 23]. دڵ له‌نێوان سه‌ختی و نه‌رمیدا ئایا ده‌توه‌نین له‌ڕێگه‌ی قورئانه‌وه‌ پێش زانایانی رۆژئاوا بکه‌وین بۆ ناساندنی سیفه‌ته‌کانی دڵ

30 زاناکان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ که‌ هه‌موو خانه‌یه‌ك له‌ خانه‌کانی دڵ ئه‌مبارێکه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاری بۆیه‌ ئێستا باسی بیرکردنه‌وه‌ی دڵ ده‌کرێت خوای گه‌وره‌ش دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌موو شتێك سه‌رچاوه‌ی له‌ دڵمانه‌وه‌ گرتووه و به‌ دڵمان تاقیمان ده‌کاته‌وه‌ ده‌فه‌رمێت : (وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ) [آل عمران: 154]. قورئان ئاماژه‌ بۆ ژیری دڵ ده‌کات

31 زاناکان باسی رۆڵی دڵ ده‌که‌ن له‌ فێربووندا به‌پێی تازه‌ترین ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که‌له‌م دوایانه‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ ده‌بینین که‌ قورئانیش په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و زانستی پێکه‌وه‌ به‌ستوه‌ته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَطَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ) [التوبة: 93]. دڵ و فێربوون

32 ئه‌زمونه‌ پزیشکیه‌کان ئه‌وه‌ دوپات ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ناوچه‌ی درۆ کردن ده‌که‌وێته‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ و پێشه‌وه‌ی مێشکه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ کاتی درۆکردندا زۆر چالاك ده‌بێت به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌ناو دڵ دا ده‌مێنه‌وه‌ سه‌رجه‌میان راستن به‌و شێوه‌یه‌ کاتێك مرۆڤ به‌ زمانی درۆ ده‌کات ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ که‌ له‌ دڵ دا هه‌ن و ده‌مێننه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمێت: : (يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ) [الفتح: 11]. لێره‌دا زمان فه‌رمان له‌و به‌شه‌ی مێشك وه‌رده‌گرێت که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باس کراوه‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ش ئه‌و به‌شه‌ له‌ قورئاندا وه‌سف ده‌کات و ده‌فه‌رمێت: (نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) [العلق: 16]. [العلق: 16]. دڵ و……درۆ قورئان شوێنی راستگۆی و درۆکردن له‌ ناو دڵدا دیاری ده‌کات

33 زۆرن ئه‌و چیرۆکانه‌ی که‌باس له‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ن که‌ دڵی ده‌ستکردیان بۆ چێنراوه‌ و دواتر بیروباوه‌ڕ و ئیمانیان وون کردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕ له‌دڵدایه‌ نه‌ك مێشك بۆیه‌ زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان گرنگی دڵیان له‌و روه‌وه‌ باس کردووه‌ وه‌ قورئانیش ڕۆڵ و گرنگی دڵ له‌ رێنمونی کردنی مرۆڤه‌کاندا بۆ ئیمان روون ده‌کاته‌وه‌ و ده‌فه‌رمێت: (يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آَمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ) [المائدة: 41]. (يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آَمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ) [المائدة: 41]. (وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) [التغابن: 11]. دڵ و باوه‌ڕ

34 ئه‌و زانایانه‌ی که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دڵی ده‌ستکرد ئه‌نجام داوه‌ به‌راوردیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ دڵی سروشتی مرۆڤدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ دڵ رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌کاتی ترس و تۆقیندا وه‌ کاتیك پرسیاریان له‌ که‌سێك کرد که‌ دڵی ده‌ستکردی بۆ چێنرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ست و سۆزی له‌ وه‌ڵامدا ووتی که‌ ئه‌و ناتوانێت هه‌ست به‌ ترس بکات و ته‌نانه‌ت هیچ گرنگێك به‌ ئاینده‌ی خۆی نادات ئه‌مه‌ش قورئان باسی له‌و دڵانه‌ کردوه‌ که‌ ده‌ترسن له‌ خوا و ده‌فه‌رمێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آَيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ) [الأنفال: 2]. وه‌ هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ شوێنی ترس و تۆقاندن له‌ نه‌و دڵ دا دیاری ده‌کات که‌ ده‌فه‌رمێت: (وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ) [الحشر: 2]. دڵ و ترس

35 پێغه‌مبه‌ری خوا }ص{پێش زانایانی رۆژئاوا باسی له‌ رۆڵ و گرنگی دڵ کردووه‌ له‌ چاك کردن و خراپ کردنی جه‌سته‌دا ته‌نا‌نه‌ت رۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تیشی داوه‌ به‌ دڵ به‌ شێوه‌یه‌ك که‌ ئه‌گه‌ر دڵ باش بوو ئه‌وا هه‌موو جه‌سته‌ با‌ش ده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دڵ خرا‌پ بوو ئه‌وه‌ هه‌مووبه‌شه‌کانی تر له‌ جه‌سته‌ خراپ ده‌بێتی راستی ئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ له‌ چاندنی ئه‌و دڵه‌ ده‌ستکردانه‌دا ده‌بینین که‌ کار له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی جه‌سته‌ ده‌که‌ن و ده‌ی شێوێنن بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمێت (ألا إن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب) [متفق عليه]. دڵ له‌ سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر دا

36 ‌بوونی ژیری له‌ سنگدا تێبینی ده‌کرێت ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ دا رووده‌ده‌ن زۆر زیاتر و زۆر تر ده‌بن کاتێك کرداری گۆرینی دڵ یان سیه‌کان بۆ که‌سێك ئه‌نجام ده‌درێت که‌ هه‌مومان ده‌زانیین سنگی مرۆڤ دڵ و سیه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ به‌ شیوه‌یه‌کی گشتی سنگ به‌رپرسیاره‌ له‌ ژیری و بیرکردنه‌وه‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمێت: (وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ) [آل عمران: 156].

37 چه‌ند ‌ ‌حاڵه‌تێکی سه‌یر هه‌یه‌ ده‌بینین پاش گۆرینی سیه‌کان چه‌ند گۆرانکارێکی زۆر قووڵ له‌ که‌سایه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه‌دا روو ده‌ده‌ن قورئانیش ئاماژه‌ به‌و حاڵه‌ته‌ ده‌کات و گرنگی سنگ له‌ هه‌لگرتنی زانیاریه‌کان ده‌خاته‌ روو که‌ ده‌فه‌رمێت:وه‌ له‌چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ دا زاناکان دڵنیامان ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ خانه‌کانی دڵ و سیه‌کان واته‌ پێکهاته‌ی سنگی مرۆڤ به‌ گشتی زانیاری هه‌ڵده‌گرن خوای گه‌وره‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمێت : (وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ) [الملك: 13]. قورئان ئاماژه ده‌کات‌ به‌ رۆڵی سنگ له‌ هه‌ڵگرتنی زانیاریه‌کاندا

38 زاناکان داڵێن یه‌که‌م هۆکاری مردن بریتیه‌ له‌ هه‌ڵچوونی لێدانه‌کانی دڵ و باشترین رێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ جێگیرکردن و ئارام کردنه‌وه‌ی دڵه‌کان‌ وه‌ سه‌لمێنراوه‌ که‌ هه‌ندێك له‌ له‌ره‌له‌ره‌ ده‌نگیه‌کان کاری دڵ چالاك ده‌که‌نه‌وه‌ و ئارامی پێ ده‌به‌خشن ئایا له‌ ده‌نگی قورئان باشتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌؟ هه‌ربۆیا خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمێت: (الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) [الرعد: 28]. خویندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌و دوباره‌ کردنه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ئاره‌م بونه‌وه‌ی دڵ و خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌. ئارام گرتنی دڵ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ شایه‌ت حاڵه‌کان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ گوێ گرتن و بیستنی قورئان چاره‌سه‌ری هه‌ڵچونه‌کانی دڵ و بارگرژی و ناجێگیری باری نه‌فسی مرۆڤ ده‌کات

39 1-دڵ به‌ته‌نها ترومپاێك نیه‌ بۆ فرێدان و دابه‌شکردنی خوێن به‌سه‌ر جه‌سته‌دا به‌ڵك و شوێنی هه‌ڵگرتنی زانیاریه‌کانه‌ و فه‌رمان ده‌داته‌ هه‌موو به‌شه‌کانی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نه‌نه‌ت سه‌رپه‌رشتی مێشك ده‌کات. واته‌ دڵ گه‌وره‌ی جه‌سته‌یه‌. 2- دڵ رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ تێگه‌شتن و هه‌ستکردن و فێربوون قورئانیش ئاماژه‌ی به‌م لایه‌نه‌ داوه‌ و له‌ وه‌سفی خوانه‌ناسان دا ده‌فه‌رمێیت : (لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا)، ئه‌مه‌ش ده‌ست پێشخه‌رێکی گرنگه‌ له‌و بواره‌دا. 3- دڵ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ کرداری ترسان و خۆش ویستن و ڕق لێبوون و زۆرێك له‌ هه‌سته‌کانی تر. 4-زۆربای زانایانی رۆژئاوا له‌ ئه‌مرۆ دا زۆر له‌و راستیانه‌یان بۆ ده‌رنه‌که‌وتوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دڵ جونکه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و بواره‌دا ئاسان نه‌یاو زۆر ناره‌حه‌ته‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌نه‌ی که‌ له‌ ده‌هاتوو دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی نه‌ساندنی زیاتری گرنگی دڵ ببێته‌ هۆی خاره‌سه‌ری زۆرێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ تا ئێسته‌ خاره‌سه‌ریان نیه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی )چاك سازی کردن له‌ دڵی نه‌خۆشه‌کاندا(خوای گه‌وره‌ش خۆی زاناتره‌. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌

40 1- Pearsall P, Schwartz GE, Russek LG, Changes in heart transplant recipients that parallel the personalities of their donors, School of Nursing, University of Hawaii, Paul Pearsall, The Heart's Code: Tapping the Wisdom and Power of Our Heart Energy, New York, Broadway Books, Linda Marks, THE POWER OF THE HEART, Dorothy Mandel, Spirit and Matter of the Heart, Grace Millenium, Winter Linda Marks, The Power of the Soul-Centered Relationship, HeartPower Press, Paul Pearsall, Gary E. Schwartz, Linda G. Russek, Organ Transplants and Cellular Memories, Nexus Magazine, April - May Schwartz GER, Russek, LGS. The Living Energy Universe. Charlottesville, VA: Hampton Roads Publishing, His Heart Whirs Anew, Washington Post, August 11, Heart, Wikipedia. 10- Science of the heart, Institute of HeartMath. 11- Rollin McCraty, The Scientific Role of the Heart in Learning and Performance, Institute of HeartMath, Does your heart sense your emotional state? Jan. 26, Annual Meeting of the Pavlovian Society, Tarrytown, NY, Some Researches on British Heart Foundation Website, One heart links two men in life and death, سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌

41 Bibliography   Rozman, D., R. Whitaker, et al. (1996). A pilot intervention program which reduces psychological symptomatology in individuals with human immunodeficiency virus. Complementary Therapies in Medicine 4:   Sandman, C. A., B. B. Walker, et al. (1982). Influence of afferent cardiovascular feedback on behavior and the cortical evoked potential. In: J. Cacioppo, J. T. and R. E. Petty, eds. Perspectives in Cardiovascular Psychophysiology. New York, The Guilford Press.   Siegman, A. W., S. T. Townsend, et al. (1998). Dimensions of anger and CHD in men and women: self- ratings versus spouse ratings. Journal of Behavioral Medicine 21(4):   Swank, R. and W. Marchand (1946). Combat neuroses. Archives of Neurology and Psychiatry 55:   Thomas, S. A., E. Friedmann, et al. (1997). Psychological factors and survival in the cardiac arrhythmia suppression trial (CAST): a reexamination. American Journal of Critical Care 6(2):   Tiller, W., R. McCraty, et al. (1996). Cardiac coherence; A new non-invasive measure of autonomic system order. Alternative Therapies in Health and Medicine 2(1):   Umetani, K., D. H. Singer, et al. (1998). Twenty-four hour time domain heart rate variability and heart rate: relations to age and gender over nine decades. Journal of the American College of Cardiology 31(3):   Watkins, A., Ed. (1997). Mind-Body Medicine: A Clinician ’ s Guide to Psychoneuroimmunology. London, Churchill Livingstone.   Watkins, A. D. (1995). Perceptions, emotions and immunity: an integrated homeostatic network. Quarterly Journal of Medicine 88:   Watkins, A. and D. Childre, eds. (In press). The Physiology of Emotions (Working title). Amsterdam, Harwood Academic Publishers.

42   Childre, D. (1998). Freeze-Frame: One Minute Stress Management. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.   Childre, D. (1995). A Parenting Manual. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.   Childre, D. (1995). Speed of Balance – A Musical Adventure for Emotional and Mental Regeneration. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.   Childre, D. Cut-Thru Tools for Emotional Management (In press).   Childre, D. (1996). Teaching Children to Love: 80 Games and Activities for Raising Balanced Children in Unbalanced Times. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.   Childre, D. and H. Martin (1999). The HeartMath Solution. San Francisco, HarperSanFrancisco.   Childre, D. and B. Cryer (2000). From Chaos to Coherence: The Power to Change Performance. Boulder Creek, CA, Planetary.   Damasio, A. R. (1994). Descartes ’ Error: Emotion, Reason and the Human Brain. NY, G.P. Putnam ’ s Sons.   Fredrickson, B. (1998). What good are positive emotions? Review of General Psychology 2(3):   Gahery, Y. and D. Vigier (1974). Inhibitory effects in the cuneate nucleus produced by vagoaortic afferent fibers. Brain Research 75:   Goleman, D. (1995). Emotional Intelligence. NY, Bantam Books.   Grossarth-Maticek, R., H. J. Eysenck, et al. (1988). Personality type, smoking habit and their interaction as predictors of cancer and coronary heart disease. Personality and Individual Differences 9(2):   Grossarth-Maticek, R. and H. J. Eysenck (1991). Creative novation behaviour therapy as a prophylactic treatment for cancer and coronary heart disease: Part I – Description of treatment; Part II – Effects of treatment. Behaviour Research and Therapy 29(1): 1-16;   Grossarth-Maticek, R. and H.J. Eysenck (1995). Self-regulation and mortality from cancer, coronary heart disease and other causes: A prospective study. Personality and Individual Differences 19(6): 781 – 795.

43   Luskin, F., M. Reitz, et al. (2000). Pilot study of a group stress management training on elderly patients with congestive heart failure. Journal of Cardiopulmonary Rehabilitation 20(5): 303.   Malik, M. and A. J. Camm, Eds. (1995). Heart Rate Variability. Armonk NY, Futura Publishing Company.   McCraty, R., M. Atkinson, et al. (1995). The effects of emotions on short term heart rate variability using power spectrum analysis. American Journal of Cardiology 76:   McCraty, R., M. Atkinson, et al. (1996). The Electricity of Touch: Detection and measurment of cardiac energy exchange between people. Proceedings of the Fifth Appalachian Conference on Neurobehavioral Dynamics: Brain and Values, Radford VA, Lawrence Erlbaum Associates. Mahwah, NJ.   McCraty, R., W. A. Tiller, et al. (1996). Head-heart entrainment: A preliminary survey. Proceedings of the Brain-Mind Applied Neurophysiology EEG Neurofeedback Meeting, Key West, Florida.   McCraty, R. and A. Watkins (1996). Autonomic Assessment Report: A Comprehensive Heart Rate Variability Analysis ¨ Interpretation Guide and Instructions. Boulder Creek, CA, Institute of HeartMath.   McCraty, R., B. Barrios-Choplin, et al. (1998). The effects of different music on mood, tension, and mental clarity. Alternative Therapies in Health and Medicine 4(1):   McCraty, R., B. Barrios-Choplin, et al. (1998). The impact of a new emotional self-management program on stress, emotions, heart rate variability, DHEA and cortisol. Integrative Physiological and Behavioral Science 33(2):   McCraty, R., M. Atkinson, et al. (1999). The impact of an emotional self-management skills course on psychosocial functioning and autonomic recovery to stress in middle school children. Integrative Physiological and Behavioral Science 34(4):   Lacey, J. I. and B. C. Lacey (1978). Two-way communication between the heart and the brain: Significance of time within the cardiac cycle. American Psychologist (February):   LeDoux, J. (1996). The Emotional Brain: The Mysterious Underpinnings of Emotional Life. New York, Simon and Schuster.

44   McCraty, R. and M. Atkinson (1999). Influence of afferent cardiovascular input on cognitive performance and alpha activity. Proceedings of the Annual Meeting of the Pavlovian Society, Tarrytown, NY.   McCraty, R., M. Atkinson, et al. (1999). The role of physiological coherence in the detection and measurement of cardiac energy exchange between people. Proceedings of the Tenth International Montreux Congress on Stress, Montreux, Switzerland.   McCraty, R. (1999). The emWave ® PC (formerly known as the Freeze-Framer): A stress management training and heart rhythm education system for increasing physiological coherence. Proceedings of the Tenth International Montreux Congress on Stress, Montreux, Switzerland.   McCraty, R. (2000). Psychophysiological coherence: A link between positive emotions, stress reduction, performance and health. Proceedings of the Eleventh International Congress on Stress, Mauna Lani Bay, Hawaii.   McCraty, R., M. Atkinson, et al. (2001). Analysis of twenty-four hour heart rate variability in patients with panic disorder. Biological Psychology: In press.   Murphy, D. A., G. W. Thompson, et al. (2000). The heart reinnervates after transplantation. Annals of Thoracic Surgery 69(6):   Nixon, P. G. F. (1976) The human function curve. Practitioner 217: ;   Paddison, S. (1998). The Hidden Power of the Heart: Discovering an Unlimited Source of Intelligence. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.   Rein, G., M. Atkinson, et al. (1995). The physiological and psychological effects of compassion and anger. Journal of Advancement in Medicine 8(2):   Rosenfeld, S. A. (1977). Conversations Between Heart and Brain. Mental Health Studies and Reports Branch, Division of Scientific and Public Information, National Institute of Mental Health, Rockville, MD.

45   Antonovsky, A. (1987). Unraveling the Mystery of Health: How People Manage Stress and Stay Well. San Francisco, Jossey-Bass.   Armour, J. A. (1991). Anatomy and function of the intrathoracic neurons regulating the mammalian heart. In: I. H. Zucker and J. P. Gilmore, eds. Reflex Control of the Circulation. Boca Raton, FL, CRC Press   Armour, J. A. and J. Ardell, Eds. (1994). Neurocardiology. New York, NY, Oxford University Press.   Barrios-Choplin, B., R. McCraty, et al. (1997). An inner quality approach to reducing stress and improving physical and emotional well-being at work. Stress Medicine 13:   Barrios-Choplin, B., R. McCraty, et al. (1999). Impact of the HeartMath self-management skills program on physiological and psychological stress in police officers. Boulder Creek, CA, HeartMath Research Center, Institute of HeartMath, Publication No   Barrios-Choplin, B., R. McCraty, et al. (1999). The effect of employee self-management training on personal and organizational quality. Boulder Creek, CA, HeartMath Research Center, Institute of HeartMath, Publication No   Beale, N. and S. Nethercott (1986) Job loss and health – the influence of age and previous morbidity. Journal of the Royal College of General Practitioners 36:   Cantin, M. and J. Genest. (1986). The heart as an endocrine gland. Clinical and Investigative Medicine 9(4):   Carroll, D., G. Smith, et al. (1998). Blood pressure reactions to the cold pressor test and the prediction of ischaemic heart disease: data from the Caerphilly Study. Journal of Epidemiology and Community Health (Sept.):   Childre, D. (1992). Self Empowerment: The Heart Approach to Stress Management. Boulder Creek, CA, Planetary Publications.

46 له‌ کۆتایی دا هیچ شتێك شك نابه‌ین بێجگه‌ له‌و دوعایه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر)ص(ده‌فه‌رمێت : (رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ) [آل عمران: 8]. پێگه‌ی الكتروني نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌


Download ppt "نهێنی یه ‌ کانی دڵ له ‌ نێوان زانست و باوه‌ڕدا به‌پێنوسی : عبد الدائم الكحيل وةرطيَرِان : كارزان حسن."

Similar presentations


Ads by Google